کوردیی ناوەندی
زانیاری بە زمانی کوردی
Orange Door (ئۆرەنج دۆڕ) پاڵپشتی و یارمەتی پێشکەش دەکات سەبارەت بە توندوتیژیی ناوخێزان و هەروەها ئەو خێزانانەی کە پێویستیان بە پشتیوانی هەیە بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەکردنی مناڵان.
هەندێک جارشتەکان لە ماڵەوە یان لە پەیوەندییەکدا تەواو نین و تۆ پێویستت بە هەندێک یارمەتی و پشتگیری دەبێت. Orange Door لێرەیە بۆ ئەوەی گوێت لێ بگرێت و یارمەتیت بدات تا بە خێرایی و بە ئاسانی ئەو پشتگیرییەی کە پێویستت پێیە بەدەستی بهێنیت .
ئەگەر لە مەترسییەکی ڕاستەوخۆدایت ، پەیوەندی بە سێ سفرەوە بکە (000).
Orange Door دەتوانێت یارمەتی بدات ، ئەگەر:
- پێویستت بە یارمەتی هەیە لە بەخێوکردنی منداڵ، یان نیگەرانیت لەبارەی ئاسوودەیی ژیان یان گەشەکردنی منداڵێک یان گەنجێک.
- کەسێکی نزیک لە تۆ بۆ نموونە هاوسەرت، یان هاوسەری پێشووت، یان ئەندامێکی خێزانەکەت یان بەخێوکەرەکەت وا لە تۆ دەکات هەست بە ترس یان مەترسی بکەیت.
- تۆ منداڵێک یان گەنجێکیت کە هەست بە سەلامەتی ناکەیت و هەست ناکەیت گرنگیت پێ دەدریت.
- تۆلە مەترسی بەکارهێنانی ڕەفتاری خراپ یان کۆنترۆڵکەردایت یان پێویستت بە یارمەتی هەیە سەبارەت بەم ڕەفتارانە لە ماڵەوە یان لە پەیوەندییەکدا.
- تۆدڵەڕاوکێت دەربارەی سەلامەتی کەسێک هەیە کە دەیناسیت.
- تۆتووشی توندوتیژیی ناوخێزان بوویتە، لەوانە ڕەفتاری کۆنترۆڵکەر بۆ نموونە کەسێک چاودێریت دەکا کە بۆ کوێ دەچیت، یان سەردانی کێ دەکەیت یان چۆن پارە خەرج دەکەیت.
Orange Door دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بەم شێوەی خوارەوە:
- گوێگرتن لە تۆ و بیستنی نیگەرانییەکانت.
- کارکردن لەگەڵ تۆ بۆ دیاریکردنی ئەو یارمەتی و پشتگیرییەی کە پێویستتە.
- پشتگیری کردنت سەبارەت بە ئاسوودەیی ژیان و گەشەکردنی منداڵان و گەنجان.
- یارمەتیدانت بۆ دانانی پلانی سەلامەتی بۆ ئەوەی تۆ و منداڵەکانت پارێزراو بن.
- پەیوەندیکردنت لەگەڵ ئەو خزمەتانە کە دەتوانن یارمەتیت بدەن، وەک ڕاوێژکاری، شوێنی نیشتەجێبوون، پشتگیری سەبارەت بە خزمەتەکانی توندوتیژیی ناوخێزان، دەرووندروستی و ماددە هۆشبەرەکان و کهۆل، گرووپەکانی پشتگیریی بەخێوکردنی منداڵ، یان خزمەتەکانی تایبەتی منداڵان، یان یارمەتیی دارایی، یان یارمەتیی یاسایی.
- پشتگیریکردنت بۆ وەرگرتنی پارە بۆ خەرجی بنەڕەتیی ژیان و خەرجیەکانی تر.
- کارکردن لەگەڵتا بۆ یارمەتیدانت لە گۆڕینی ڕەفتارت ئەگەر لە ماڵەوە یان لە پەیوەندییەکدا ڕەفتاری خراپ یان کۆنترۆڵکەر بە کار دەهێنیت.
چۆن دەتوانم لە خزمەتی Orange Door کەڵک وەربگرم؟
Orange Door لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 5ی ئێوارە لە دووشەممە تا هەینی کراوە دەبێت (لە ڕۆژانی پشووی گشتی دا دادەخرێت).
بەپێی شوێن یان کۆدی پۆست بگەڕە بۆ دۆزینەوەی خزمەتی ناوچەکەت.
Orange Door دەتوانێت کارت لەگەڵدا بکات پشتگیریت بکات ئەگەر تۆ یارمەتیدەرەکانی پەیوەندیکردن بە کار دەهێنیت یان پێویستت بە وەرگێڕێکە، کە ئاوسلانیش دەگرێتەوە (Auslan).
پێویستم بە وەرگێڕێکە
ئەگەر پێویستت بە وەرگێڕ هەیە، خزمەتەکە ئاگادار بکەوە. خزمەتەکە ئاگادار بکەوە لە:
- ژماره تهلهفۆنهکهت
- زمانت
- کەی بێمەترسیە پەیوەندیبکەیت .
دوای ئەوە وەرگێڕێک پەیوەندیت پێوە دەکاتەوە.
ئایا Orange Door خزمەتێکە کە بۆ من دانراوە؟
Orange Door پێشوازی لە هەموو کەسێک دەکات لە هەر تەمەن و ڕەگەز و مەیلی سێکسی و کولتوور و توانایەک. هەموو باوەڕە کولتووری و ئایینییەکان ڕێزیان لێ دەگیرێت. ئەگەر دەتەوێ لەگەڵ کارمەندێکی نێر یان مێ کار بکەیت، کارمەندەکە ئاگادار بکەوە. Orange Door بۆ دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی تاکەکەس و خێزان لەگەڵ خزمەتە فرەکولتورییەکان، و خزمەتەکانی LGBTI و خزمەتەکانی کەمئەندامان کار دەکات. کارمەندەکان زانیاریت پێ دەدەن دەربارەی بژاردەکان و پەیوەستت دەکەن بەو خزمەتانەی کە پێویستت پێیانە.
ئەگەر تۆ کۆچبەر یان پەنابەریت یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییت نییە، ئێمە دیسان دەتوانین یارمەتیت بدەین. مەترسە لە گەڕان بەدوای پاڵپشتی بەهۆی دۆخی کۆچبەریت ئەمە خزمەتێکی خۆڕاییە. ئەگەر دەتەوێت حوزووری یان بە تەلەفۆن سەبارەت بە بارودۆخت قسە بکەیت، کارمەندانی Orange Door ئاگادار بکەوە.
کاتێک Orange Door داخراوە، دەبێ بڕۆم بۆ کوێ؟
لە دەرەوەی ئەم کاتژمێرانە پەیوەندی بەم خزمەتانەی خوارەوە بکە:
- خزمەتی ڕەوانەکردنی پیاوان بە ژمارەی 491 766 1300 (لە 8ی بەیانی تا 9ی ئێوارەی دووشەممە تا هەینی و 9ی بەیانی تا 6ی ئێوارەی شەممە و یەکشەممە و ڕۆژانی پشووی گشتی) (خزمەتی ڕاوێژکاریی تەلەفۆنی و زانیاری و ڕەوانەکردن بۆ توندوتیژیی ناوخێزانی پیاوان)
- Safe Steps (هەنگاوی سەلامەت) خزمەتێکی پشتگیرییە بۆ قوربانیانی توندوتیژیی ناوخێزان 188 015 1800 (24 کاتژمێر، 7 ڕۆژی هەفتە). هەروەها دەتوانیت ئیمەیڵ بنێری بۆ Safe Steps یان خزمەتی پشتگیریی وێبچاتی ڕاستەوخۆیان بە کار بهێنینت
- هێڵی یارمەتیی قوربانیانی تاوان (بۆ هەموو قوربانیانی تاوان و پیاوانی قوربانیی توندوتیژیی ناوخێزان)، تەلەفۆن 817 819 1800 یان کورتەنامە 891 769 0427 (لە 8ی بەیانی تا 11ی شەو، هەموو ڕۆژێک)
- هێڵی قەیرانی پەلاماری سێکسی بۆ قوربانیانی پەلاماری سێکسییە، تەلەفۆن 292 806 1800 (24 کاتژمێر، 7 ڕۆژی هەفتە)
ئەگەر تۆ یان کەسێکی تر لە مەترسییەکی دەستبەجێدا بوو، پەیوەندی بە ژمارەی سێ سفر (000) بکە بۆ یارمەتی فریاکەوتن.
فیدباک/کاردانەوە و نهێنیپاراستن
دەتوانیت فیدباک بدەیت دەربارەی ئەزموونت لە بەکارهێنانی Orange Door بە بەکارهێنانی فۆڕمی فیدباکی ئۆنلاین لە orangedoor.vic.gov.au/feedback یان بە پەیوەندیکردن بە 820 312 1800 و داوای قسەکردن لەگەڵ یاریدەرێک، سەرپەرشتیارێک یان بەڕێوەبەرەکەت.
ئێمە نهێنیی تۆ بە جددی وەردەگرین. بۆ ئەوەی بزانیت چۆن زانیاریەکانت بە کار دەهێنین، تکایە سیاسەتی نهێنیپاراستنی ئێمە بخوێنەوە.